هاتنی کۆرۆنا هەموو شتی دابەشکرد، بۆ هەر بڕیارێک دوو ئاڕاستە دروست بوو، ئەم دووئاڕاستەیە زۆر بەڕوونی دەرکەوتن، گەر پێشتریش ئەم لێک دژیە هەبووایە، ئەوەنە بەڕوونی دیار نەبوو. هاتنی کۆرۆنا دیدگای مرۆڤی گۆڕی، وایکرد مرۆڤ بیر لەتەندروست ژیانبکاتەوە.
ڕاپۆرتى شیکارى:سامان غەفور
سەرەتاکانی کۆرۆنا دوو ئاڕاستە دروست بوون، ئاڕاستەی زانستخوازەکان، بەڵگەکانیانبەوجۆرەبوو کە ئەم ڤایرۆسە لە سروشتەوە میوتەیشنی کردووە، بەلگەکانیشیان باوەڕهێنبوون.
ئاڕاستەکەی تر ئەوانەبوون کە باوەریان بە تیۆری پیلانخوازی هەبوو، ئەم ئاڕاستەیەباوەڕیان وایە هەر ڕووداوێک، داوی پیلانێکە! ئەم گروپە ڕاستەوخۆ وتیان ئەمە تیرۆریبایەلۆژیە!
بەڵگەکانیان باوەرهێن بوون. یەکێک لەو بەڵگانەی باسیان لیوە دەکرد، هەر لەدەستپێکی ئۆلۆمپیادی٢٠١٢ەوە، ده‌ڵێت دوو ده‌قیقه
بێده‌نگبوون ده‌لاله‌تی دوو ساڵ درێژه کێشانی ئه‌م په‌تایه‌یه!، دواتر لۆگۆکه و
ئه‌و هه‌موو بێده و دابه‌شبوونه‌کانی به‌شێوه‌ی بازنه‌یی ده‌لاله‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌م په‌تایه به جیهاندا!
کۆرۆنا گورزی له لایه‌نی ئابوری و بازرگانی و گه‌شت
و پرۆسه‌ی خوێندندا! له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵ گورزی وه‌شاند و له‌سه‌ر ئاستی تاکیش
بەھەمان شێوە.
ئێسته هه‌نگاوه‌کان به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ن که پرۆسه‌ی خوێندن
زیندوو بکه‌نه‌وه! بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو ئاماده‌بکرێن و لەخوێندن دوانەکەون.
له کوردستان پرۆسه‌ی خوێندن ده‌یانه‌وێت ئاسایی
بکرێته‌وه به‌ڵام مامۆستا ئاماده‌یی تێدا نیه! به‌هۆکاری نه‌بوونی موچه و
پشتگوێخستنیان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه!
کۆڤید 19 گه‌وره‌ترین زیانی به په‌روه‌رده فێرکردن گه‌یاندووه
له هه‌موو جیهاندا، به‌درێژایی مێژوو هیچ شتێک به‌قه‌د کۆڤید19 زیانی به په‌روه‌رده
و فێرکردن نه‌گه‌یاندووه! کاریگه‌ری له‌سه‌ر 1.6 ملیار خوێندکار ھەبووە لەزیاتر
له 190 وڵات له‌ته‌واوی جیهاندا. داخستنی قوتابخانه‌کان به‌رێژه‌ی %94 کاریگه‌ری
له‌سه‌ر خوێندکارانی وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان هه‌بووە، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بۆ %99 به‌رزبوویه‌وه
له وڵاته هه‌ژاره‌کاندا.
ئه‌م په‌تایه کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی
منداڵان و گه‌نجان کرد، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی که په‌روه‌رده گرنگ نیه به‌لایانه‌وه،
ئامانجی وڵاته دواکه‌وتوه‌کان به‌ڕێکردنی کاته، وه‌ک له‌وه‌ی که‌سی به‌توانا و
که‌وادری پیشه‌یی دروست بکه‌ن. کار له‌سه‌ر گه‌مژاندنی خه‌ڵک ده‌که‌ن وه‌ک له په‌روه‌رده‌کردنی
نه‌وه‌کانیان. ئه‌و وڵاتانه‌ی هیچ کارێکیان به‌سه‌رچاوه مرۆییه‌کان نیه. بۆیە
ئاساییە خوێندن پەکی بکەوێت!
داخستنی قوتابخانه‌کان نه‌ک ته‌نها کاریگه‌ری له‌سه‌ر
په‌روه‌رده و فێرکردن هه‌یه، به‌ڵکو فشارێکه بۆسه‌ر منداڵه‌کان و دایک و
باوکانیان.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جێگه‌یه‌ی که ده‌رگاکانی خوێندنی داخرابێت، شوێنێکی
دواکه‌وتو بێت و زۆر به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بێت چ کاره‌ساتێک دروست ده‌بێت گه‌ر ده‌رگای
خوێندنگه‌کان داخرابن و ئاماده‌سازی نه‌کردبێت بۆ منداڵ و خێزان، ئه‌وا کاره‌ساته‌که
گه‌وره‌تر ده‌بێت.
له‌پاڵ مه‌ترسیه ته‌ندروستیه‌کاندا خێزانه‌کان
فشاری مادیان که‌وته سه‌ر و هه‌ندێک خێزان له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شان، هه‌ندێک منداڵ
وه‌ک پسپۆره ده‌رونیه‌کان له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن کاره‌ساتی ده‌رونی له‌سه‌ر ده‌رونی
منداڵ جێده‌هێڵێت.
بیر له‌زۆر ڕێگه کرایه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوونی
پرۆسه‌ی خوێندن، به‌ڵام هیچ ڕێگه‌یه‌کیان به‌قه‌د ئاماده‌بوونی خوێندکار له‌ناو که‌مپه‌کاندا
نیە. هیچ شوێنێکی ئه‌م گۆی زه‌ویه وه‌ک کوردستان نیه، نه کۆرۆنا وایلێ ده‌کات
بیربکاته‌وه، نه دوژمن وایلێکردووه بیربکاته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌مێشکی به‌رپرسه‌کانیدا
هه‌یه چ ڕێگه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی مامۆستا و خوێندکار، موچه ناداته
مامۆستا! خوێنکاری ناردوه‌ته ماڵه‌وه دایناون به‌دیار دراما تورکیه‌کان و یوتوبه‌وه،
باکی نیه نه‌وه‌یه‌کی معه‌وه‌ق دروست ببێت، یان ناته‌ندروست له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه.
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه که‌کاتی کۆتایی هاتنی ئه‌م په‌تایه
به‌دیاری کراوی بخاته‌ڕوو بۆیه هه‌ندێک وڵات بیریان له‌وه‌کرده‌وه که چۆن
ڕێکاری گونجاو بگرنه‌به‌ر بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌کان.
په‌روه‌رده پێش کۆڤید19
جیهان له‌پێش کۆرۆنادا به‌جۆرێک بوو که هه‌موو
منداڵێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو فێری خوێندن و نوسین و بڕینی پله‌کانی خوێندنی هه‌بێت،
به‌بێ جیاوازی.هه‌رچه‌نده جیهان توشی هیچ کاره‌ساتێک نه‌بووبوو به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی
387ملیۆن منداڵ له جیهاندا کاتی چوونه نێو قوتابخانه‌یان بوو به‌ڵام نه‌خراونه‌ته
به‌ر خوێندن به‌هۆکاری سیاسی و ئابوری وڵاته‌که‌یان.
هه‌ندێک ڕێکخراوی په‌روه‌رده‌ی جیهانی له‌سه‌ره‌تاکانی 2020دا نزیکەی 148 بلیۆن
دۆلاریان ته‌رخان ده‌کرد بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئاستی داراییان که‌م بوو له‌پێناو
به‌رزکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده‌یی له‌و جێگانه. بەڵام لە کوردستاندا لە
٢٠١٤ ەوە پرۆسەی خوێندن بەپێی پێویست نەبووە! بەھۆکاری پاشەکەوت و بڕینی
موچەکانیان.
داخستنی ده‌رگاکانی ناوه‌نده‌کانی خوێندن
به‌درێژایی مێژوو هیچ شتێک نه‌یتوانیوه پرۆسه‌ی خوێندن شه‌له‌ل
بکات، به‌ڵآم کۆرۆنا توانی ئه‌وه بکات، لەساڵی ٢٠٢دا لە سەدا ٩٤ خوێندکارانی
جیھان کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر جێھێشتن! نزیکەی ١٥٨ ملیار منداڵ بەھۆی ئەم
پەتایەوە کاریگەریان خرایە سەر بەجۆرێک لەجۆرەکان نەتوانرا پرۆسەی فێرکردنیان پێ
بگەیەنرێت. ئەم ڕێژەیە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی گرتەوە! بەڵام کاتێک باس دێتە سەر
کوردستان قسەکان بەجۆرێکی ترە ڕاستە کۆرۆنا ھەبوو، دەرگای خوێندنگەکان داخرا بەڵام
پێش ھاتنی کۆرۆناش ھەروا بوو، پرۆسەی خوێندن وەک پێویست نەبوو چونکە حکومەت
نەیدەتوانی وەک پێویست موچە بداتە فەرمانبەرەکانی.
کردنەوەی خوێندگاکان
ئاساییکردنەوەی دەوامی مامۆستا و کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان
ئامادەسازی دەوێ بەڵام حکومەتی ھەرێم بێ ئامادەسازی و بێ موچە دەیەوێت دەرگای
خوێندنگەکان بکرێتەوە، بێ ئەوەی ڤاکسینی بۆ مامۆستایان حازرکردبێت، وڵاتانی جیھان
زۆر بەحەزەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کارەدا دەکەن، بەڵام حکومەتی ھەرێم ھەموو
مەترسیەکی بەئاسایی وەرگرتووە.