KNA

ئەستێرەی بەناوبانگی تەلەفیزیۆنی کیم کارداشیان پاش نزیکەی حەوت ساڵ پێکەوە ژیان، دواجار بە فەرمی لە دادگا داوای جیابوونەوەی لە کانییە وێستی هاوسەری کرد، بەڵام لەبەرامبەردا داوایەکی هەبوو.


کیم کارداشیانی تەمەن 40 ساڵ، ماوەی چەند مانگێکە لەگەڵ کانییە وێست لە دوو ماڵی جودا دەژین و هیچ پەیوەندییەکی هاوسەرگیریان نەماوە، بەڵام بەپێی نوێترین زانیاری کیم بە فەرمی دۆسیەی جیابوونەوەی بردووەتە دادگا.


کیم لە بەرامبەر ئەم بڕیارەدا داوای ئەوەیە کە ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەی منداڵەکانیان بە هاوبەشی لە ئەستۆی هەردوولا بێت، بەڵام تا ئێستا کانییە وێست هیچ وەڵامێکی نەبووە.


لە ساڵی 2014 کانییە وێست و کیم لە ئاهەنگێکی گەورەدا لە ئیتاڵیا ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، ئێستا خاوەنی چوار منداڵن لە تەمەنی جیاواز.


هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەدەن کیم بۆیە بڕیار جیابوونەوەکەی لە دادگا دواخستووە لەپێناو بەرژەوەندی منداڵەکانی بووە، هەندێکیش دەڵێن کیم پارێزگاری لەناوی خێزانەکەی کردووە لەگەڵ ناوی کانییە وێست، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خاوەنی براندێکی بازرگانی لە ژێر ناوی هەردووکیان بە ناونیشانی kkw، ئەگەر بیگۆڕن بڕێک پارەی زۆری دەوێت.


لە ماوەی رابردوودا دوای خۆ کاندید کردنی کانییە وێست بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندی نێوانیان تێكچوو.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©