KNA

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی بەناوبانگ ئەلیسا بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە بۆ ماوەی 15 ساڵ سەردانی پزیشکی دەروونی کردووە، یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی زۆر کێشە تێپەڕێنێت و هەست بە جێگیر بارودۆخی دەروونی خۆی بکات، جگە لە کەمکردنەوەی ئەو پەستانە سلبیانەی کە لەسەر شانی بووە.


ئەلیسا لە دیمانەیەکدا بۆ پرۆگرامی "پۆدکاست" باسی لە ئەزموونی ژیانی خۆی کرد لەرووی دەروونیەوە و ئەو ئاستەنگ و ناخۆشیانەی هاتوونەتە رێگای و وتی "تەندروستی دەروونی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە ژیانیدا بەهێز بێت و بتوانێت هەموو کێشەکان تێپەڕێنێت، دەبێت هەموو کەسێک لایەنی دەروونی بە گرنگترین بەشی ژیانی وەربگرێت.


ئەلیسا ئاماژەش دەدات بەوەی لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی واباوە تەنها بۆ کەسێکی ناتەواو لەرووی ئەقڵیەوە دەبێت سەردانی پزیشکی دەروونی بکات و عەیبەیە، بەڵام دەبێت ئەو دیوارە بشکێندرێت و هەموومان پێویستمان پێیەتی لە قۆناغێکی ژیان.


هاوکات ئەلیسا پێی وایە توڕەیی هۆکارێکی سەرەکیە لە تووشبوونی هەر مرۆڤێک بە نەخۆشی و زۆر گرنگە لەسەرخۆ بین لە هەر بارودۆخێکدا و ئەگەر چارەسەر نەبوو پزیشکی دەروونی هەڵبژێرین.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©