کات زۆر شت دەگۆرێت لە ژیان، بەتایبەت لەرووی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیریەوە و سەرەتاکان زۆر جیاوازە لە قۆناغەکانی دواتر و هەردوو هاوسەر زۆر بنەما و یاسای ژیان هەیە یان سیفاتی یەکدی هەیە کە بە تێپەڕینی زەمەن ئاشنای دەبن و باشتر تێدەگەن وەک:
1-زمانی تایبەت، واتە بە جۆرێک لە جۆرەکان شێوازی گفتوگۆی نێوانیان دەگۆرێت و رەنگە کەسانی دیکە لەو زمانەیان تێنەگەن جگە لە خۆیان.
2-شەرم، بەشێکە لەو خاڵانەی کە لە سەرەتای هاوسەرگیری تا چەند ساڵیکێش بەردەوام دەبێت، بەڵام دواتر ئەم شەرمە کەم دەبێتەوە و بەتەواوی نامێنێت.
3-هێندە لە ناخی یەکدی تێدەگەن کاتێک یەکێکیان قسەکانی بۆ تەواو ناکرێت ئەو دیکە خێرا بۆی تەواو دەکات.
4-بەپێی توێژینەوە زانستییەکان هاوسەران پاش تەمەنێک لە بەسەربردنی ژیان، شێوەیان نزیک دەبێتەوە لە یەکدی، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ماسولکەکانی روخسار.
5-تەنها خۆیان لە هەندێک وشە تێدەگەن و پێکەنینیان دێت، بەڵام کەسی دیکە لەو چیرۆکانە تێناگات.