KNA

خورما دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی گرنگ و چەندین ڕەگەزی خۆراکی تێدایە کە بۆ جەستە بەسوودن، ئەگەر ڕۆژانە خورما بە بڕی کەم بخورێت جەستە بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە لە گیرانی بۆری خوێن و جەڵتەی دڵ و مێشک بەدوردەبن.

خورما دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و وەک بۆلیفینۆڵ و ئینسۆسیانین و کارۆتیناتی تێدایە، کە ڕۆڵیان هەیە لە مەترسی کەمکردنەوەی هەوکردن و شێرپەنجە.

خورما کاربۆهیدرات و شەکری سروشتیی تێدایە هەربۆیە خواردنی ڕۆژانە ئەم پێداویستیانە بۆ جەستە دابین دەکات، لە هەمان کاتدا یارمەتیدەرە بۆ قەڵەوبوون، بۆ ئەو کەسانە باشە ئارەزووی زیادبوونی کێشی جەستەیان دەکەن، چونکە لە چوار دەنک خورمادا نزیکەی ٢٧٧ کالۆری تێدایە.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©