ئەگەر داواکاری گشتیی بەم شێوەیەی ئێستا بێت، هەر نەبێت باشترە


حاكم فەرهاد حاتەم دادوەر لە داواکاری گشتی، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئێستا کەهیچ کام لەو تاوانانەی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەوانانەی پێ تۆمەتبارکراون ڕوینەداوە، ئایا دادگای پێداچونەوە دەبێت چی بکات لەڕووی یاساییەوە؟ فەرهاد حاتەم دەڵێت "ئه‌گه‌ر هیچ کام لەو تاوانانە ڕوینه‌دابێت بەبڕوای من ده‌بێت ئیفراج-ئازاد بكرێن و حه‌قی ئه‌وانه‌ش ده‌بێت داوای قه‌ره‌بوو بكەن".


هەروەها جەخت لەوەدەكاتەوە "هیچ تۆمه‌تبارێك نابێت له‌ژێر ته‌هدید و زۆر و ئه‌شكه‌نجه‌ و بەڵێندا ئیفاده‌ی وه‌ربگیرێت ئه‌وه‌ ئه‌ركی داواكاری گشتیه‌ كه‌قبوڵی ئه‌وه‌ نه‌كات".


دادوەر د.فەرهاد حاتەم كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە، سەرنجێکی تری یاسایی لەسەر کەیسی پێنج سزادراوەکەی بادینان خستەڕوو، لەو ڕوەوە وتی "خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ له‌دهۆك بووه‌ بۆچی دادگای تاوانه‌كانی دهۆك دادگایی نه‌كردووه‌ و بۆچی هاتۆته‌ هه‌ولێر؟ خۆی له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ تاوان به‌چی دیاریده‌كرێت به‌و شوێنه‌ی كه‌تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه‌".


سەبارەت بە رۆڵی داواكاری گشتیی، حاكم فەرهاد دەڵێت "له‌ساڵی 2006 وه‌ ئێمه‌ پرۆژه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین داواكاری گشتی ناكرێت وابێت نابێت ئاوا كپ بێت و نابێت ده‌سته‌مۆ بێت و نابێت بێ ڕۆڵ بێت داواكاری گشتی ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ بمێنێته‌وه‌ نه‌بوونی باشتره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ده‌زگایه‌ك نه‌توانێت به‌ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ستێت یان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ بخه‌نه‌ شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و ده‌زگایه‌كی به‌هێز بێت وه‌كو هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌هه‌ن یان به‌ڕای من نه‌بوونی باشتره‌."

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©