سەرچاوەیەک لە له‌نووسینگه‌ى فه‌رمى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بە ئاژانسى هەواڵى کوردى KNA ڕاگەیاند قوباد تاڵه‌بانى هه‌وڵى ته‌واوى داوه‌و ده‌یدات له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسى و حکومییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق و کوتله سیاسییه‌کان بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم رازیى بکات و داتا‌و زانیارى وردیان داوه‌ته عێراق له‌باره‌ى داهات و خه‌رجییه‌کانى هه‌رێم و ویستى رێککه‌وتن.
به‌پێى ره‌شنووسى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ، له‌گه‌ڵ راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو به‌نرخى کۆمپانیاى سۆمۆ، له‌گه‌ڵ راده‌ستکردنى 50%ى داهاته فیدراڵییه‌کان به‌حکومه‌تى عێراق، به‌غداش پشکى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت که به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67%ى بودجهکهیهو بڕه‌که‌ى هێشتا دیارى نه‌کراوه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى ئاژانسى هەواڵى کوردى KNA، پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌ى عێراقدا نزیکه‌ى (14) ترلیۆن دینار ده‌بێت دواى ده‌رکردنى بودجه‌ى حاکیمهو سیادى، به‌و پێیه بێت مانگانه زیاتر لهترلیۆنێک دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت پاش رێککه‌وتن.
ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرۆژه بودجه ته‌نها واژۆکردنى ماوه.
به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، بڕیاره له‌م رۆژانه‌دا وه‌فده‌که بۆ نۆیه‌م جار بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆى کۆتایى و واژۆکردنى رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021 که‌پشکى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم به‌ته‌واوى جێگیر بکرێت.
لایه‌نه شیعییه‌کان رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (430) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته کۆمپانیاى نیشتمانى عێراقى (سۆمۆ)و له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته نانه‌وتییه فیدراڵییه‌کان، له‌به‌رانبه‌ردا شایسته دارایییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان به‌نه‌وت بده‌نه‌وه بهههرێمى کوردستان.
ئه‌ندامێکى لیژنهیى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایده‌کات، سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعه‌کان ئێستا کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌غدا رێککه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق، رایگەیاند: که‌شوهه‌واى گفتوگۆکانى هه‌رێم و به‌غدا زۆر باشه، دۆخه‌که هێمنتره له‌وه‌ى رابردوو، ئومێدى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆره‌و ته‌نها واژۆکردنى ماوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا رێککه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن.
بڕیاره په‌رله‌مانى عێراق له‌کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه، به‌ڵام شیروان میزا ده‌ڵێت تائێستا به‌فه‌رمى ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه.
ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرۆژه بودجه ته‌نها واژۆکردنى ماوه.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسى هەواڵى کوردى KNA ئاشکرایدەکات ئاشکرا ده‌کات کهداواى شایسته‌ى دارایى مانگه‌کانى کانوونى دووه‌م و شوباتیان له‌به‌غدا کردووه‌و چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى بودجهکهن.
ئه‌ندامێکى وهفدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم بە ئاژانسى هەواڵى کوردى KNA ڕاگەیاندتائێستا ئه‌و پێشنیازه‌ى حکومه‌تى عێراقى ماوه‌ته‌وه که‌پێشتر ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کردبوو بۆ رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌ڵام دوو پێشنیازى تر گه‌ڵاڵه کراوه‌و ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌کرد پێشنیازه‌کان حکومه‌تى هه‌رێمى لێ ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌و ره‌زامه‌نده له‌سه‌رى.
به‌پێى پێشنیازه‌که‌ش ده‌بێت حکومه‌تى عێراق شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واوه‌تى بدات بۆ ساڵى 2021، ئه‌ویش به‌پێى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق.
به‌پێى پێشنیازه کۆنه‌که‌ى حکومه‌تى عێراق بۆ لیژنه‌ى دارایى، حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه نه‌وت راده‌ست بکات له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى ناوخۆ، به‌پێى پێشنیازه نوێیه‌که‌ش هاوشێوه‌ى پێشنیازه‌که‌ى تره‌و به‌جۆرێکه نه شه‌قامى عێراقى بهه‌ژێت و نه هه‌ردوو حکومه‌تیش زیانمه‌ند بن»، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم وا ده‌ڵێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وهفدى دانوسانکارى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا که‌پێى باش نه‌بوو ناوى بهێندرێت ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه کهههرکاتێک رێککه‌وتنه‌که واژۆ بکرێت و یاساکه په‌سه‌ند بکرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ده‌بێت حکومه‌تى عێراقى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم بۆ مانگى یه‌ک و دووى 2021 یش بۆ هه‌رێم بنێرێت.