جێگری فەرماندەی لەشكری كوردستان ئاشكرایدەكات  ناوەندی  بڕیار لەحكومەتی عێراقی  تاكوئێستا دانەنیشتووە بەجدی چارەسەری كێشەكان بكات.

هەڵگورد حیكمەت،جێگری  فەرماندەی لەشكری كوردستان، ڕایگەیاند"جۆری پەیوەندی نێوان هێزەكان وە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش تا ئەو ڕادەیەیی  كەبەرپرسیارییەتی خۆی هەیە پابەندبوونی تەواوی خۆیی هەبووە لەهاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی عێراق، بەڵام لەڕستیدا ئەوەی كەدەبێتە چارەسەری یەكجاری لەنێوان كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەرێكی جدی نەبووە"

سەبارەت بە  ئەودوریەیی كەلەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی عێراقدا هەبووە وتیشی"  ئەگەر بمانەوێت چارەسەریكی تەواوی كێشەكان بكەین لەنێوان ئێمەو بەغداد دەبێت خواست و داواكارییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە جێ‌ بەجێ‌ بكرێت لەلایەن حوكومەتی عێراقییەوە".

 

جێگری  فەرماندەی لەشكری كوردستان ئاماژەی بەوەشدا" ناكرێت ئاوا چارەسەری كاتی بەكاربهێنین ، وەئەوشوێنانەی  كەئێمە چاودێرییان دەكەین بەتایبەتی شەنگال ، ئەمانە هەموو لەكۆتاییدا دەبێتە چارەسەری موسەكین، چونكە هەتا ئێستا ناوەندی  بڕیار لەحوكمەتی عێراقی  دانەنیشتووە بەجدی چارەسەری كێشەكان بكات .وە تائێستەش هەنگاوی زۆر بچوك نەبێت هیچ بەرەوو پێشچونێك نەبووە".

 

  بە وتەی هەڵگورد حیكمەت،جێگری  فەرماندەی لەشكری كوردستان "لەساڵی 2013 وە  تائێستە كێشەكانی بەغداد و هەرێم لەناوبازنەیەك دا دەسوڕێتەوە بەبێ‌ ئەنجام، سوڕانەوەش بەدەوری ئەوبازنەیەدا، ئەنجامەكەی ئەوە دەبێت كەداعش بەرهەم دەهێنێت، وە لەداعیشیش خراپتر، جونكە عێراق نیەتی جارەسەر كردنی كێشەكانی نییە،لەدوای 16 ئۆكتۆبەر بێ‌متمانەیی وبۆشاییەكی گەورە دروست بوو، لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپایی عێراقی".


ئاشكراشیكرد" ئێمە لەڕابووردوودا لەشەڕی داعشدا چ لەكوردستان و چ لەسەر ئاستی عێراق توانیمان متمانەو دڵنیایی دروست بكەین ، ڕۆژ بەڕۆژ هەنگاوی باشترمان دەنا بۆپێشخستنی  ئاسایش وئارامی عێراق وهەرێم بەڵام لە16 ئۆكتۆبەردا هەموو شتێك شكێنراو هەرەسی هێنا" .

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©