KNA

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 23ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، یانەى ڕۆما لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى بینیڤینتۆ بووەوە.

هەرچەندە لە خولەکى 57ەوە بینیڤینتۆ بەهۆى کارتێکى سورەوە بە 10 یاریزانەوە یارى دەکرد، بەڵام ڕۆما نەیتوانى گۆڵى لێ تۆماربکات و یارییەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.

بەمەش ڕۆما دوو خاڵى لەدەستدا و بە 44 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکەدا دەبینرێت و بینیڤینتۆش لە پلەى 12یەمدایە و 25 خاڵى هەیە.


 
تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©