KNA

پێگەى ئۆپتا بۆ ئامارەکان ئاشکرایکرد، فێرناندێزی هێرشبەری مانچستەر یونایتد لە دوای دەرکەوتنی لە پریمەر لیگ لە مانگی دووی  2020، ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکردووە و بە جێبەجێکردنی 11 لێدانی سزابەسەرکەوتوویی.

پێگە جیهانیەکە ئاشکراشیکرد، برۆنۆ بۆ جاری حەوتەمە لەم وەرزە بتوانێت بەشداری 25 گۆڵ بکات، کە ڕیکۆردێکی نوێیە بۆ یاریزانە پورتوگالیەکە لە پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپا.

مانچستەر یونایتد بە 49 خاڵ لە پلەى دووەمی خولی ئینگلتەرایە و53 گۆڵی لە 25 یاری تۆمارکردووە و پشکی شێریش بەر برۆنۆ فێرناندێزی کەوتوە بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ و 10 ئەسست.

 
تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©