KNA


راپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، هێشتا ڕیاڵ مەدرید و سێرجیۆ ڕامۆسى کاپتنى لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، کە کۆتایى ئەم وەرزە تەواودەبێت.

ڕادیۆى کادینا سێرى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، ڕامۆس بیر لە ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ یانەیەکى تر ناکاتەوە و زۆر بە ڕوونى دەیەوێت لە ڕیزەکانى یانە مەدریدیەکەدا بمێنێتەوە.

کادینا سێر دەڵێت "ڕامۆس هەمان نیازى هەیە، کە بیرى لێ دەکاتەوە، ئەویش بەردەوامبوونە لە یانەکەیدا و گەر پێویستیش بکات هەموو تواناى خۆى بۆ مانەوە دەخاتەگەڕ".

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©