KNA


ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپەرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، بەپێی یەکێک لە بەڵگە دزەپێکراوەکان بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی 2016 قەرزێکیان  بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ لە لە کۆمپانیا وەبەرهێنانەکانی دورگەی کایمان کردووە و بەهۆیەوە یانەکە بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج سزا دەدرێت.

مۆندۆ ئاشکراشیکرد، ڕیاڵ مەدرید بڕی قەرزەکەى لە دوو کۆمپانیای وەبەرهێنان  کردوە و پێویست بوو لە کاتی خۆیدا دەزگای باجی یانەکانی ئیسپانیای لەو قەرزە  ئاگاداربکردایەتەوە، بەڵام تەواوی زانیارییەکانی شاردۆتەوە.

بەپێی یاسای باجی یانەکانی ئیسپانیا، هەریانەیەک قەرزی دارایی بکات پێویستە لەسەدا 24 وەک باج بداتە حکومەت، ئەوکارەی ڕیاڵ مەدریدیش پێچەوانەى یاساکانی باجە وبە تۆمەتی ساختەکاری و خۆدزینەوە لە باج ڕووبەڕووس سزای یاساییی دەبێتەوە.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©