KNA

خۆراکی تەندروست بە هۆکار و پاڵپشتی سەرەکی دادەنرێت بۆ دڵێکی تەندروست، بە تایبەت ئەو خۆراکانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر فشاری خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵ.


سەوزە گەڵاییەکان: بە تایبەت سەوزەکانی وەک سپیناغ و کەلەرم، چونکە زۆر دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان و دژە تەنەکان، هەروەها بە  سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین "کەی" دادەنرێت، بۆ پاراستنی خوێنبەرەکان و ئاسان هاتووچۆکردنی خوێن لە لاشەدا و کەمکردنەوەی فشاری خوێن.

 

بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز  لە مادە ڕیشاڵییەکان لە دانەوێڵەکاندا، بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێن بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و کەمکردنەوەی مەترسییەکان تووشبوون بە نەخۆشییەکان دڵ، هەروەها ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی فشاری خوێن.

میوەی ئەڤۆگادۆ: بە سەرچاوەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ ڕۆنە تەندروستە ناتێرەکان، کە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکەن، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، هەروەها دەوڵەمەندە بە مادەی پۆتاسیۆم، کە بە پێکهاتەیەکی پێویست دادەنرێت بۆ تەندروستی دڵ.



گوێز: بە سەرچاوەیەکی سەرەکی مادەکانی مەگنیسیۆم و مەنگەنیز و ڕیشاڵەکان دادەنرێت، بۆیە زیادکردنی بڕێک لە گوێز بۆ سستمی خۆراکی، کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لەسەر پاراستنی دڵ، هەروەها کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و کەمکردنەوەی فشاری خوێن و هەوکردنەکان بە گشتی.

شوکلاتەی تۆخ : بایەخی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی دڵ، چونکە دەوڵەمەندە بە مادەکانی دژە ئۆکسان، هەروەها کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی کلسی ناو خوێنبەرەکان.



لەم ڕووەوە پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن، دەبێت خۆمان بەدوور بگرێن لەو شوکلاتانەی کە ڕێژەیەکی زۆر گەرمۆکەیان تێدایە، بەڵکو دەبێت بەزۆری ئەوانە هەڵبژێردرێن کە بە ڕێژەی لە ٧٠%ی پێکهاتەکانی کاکاوە، هەروەها دەبێت بەشێوەیەکی هاوسەنگیش بخورێت.

زەیت زەیتون: بەهۆی بوونی مادەکانی دژە ئۆکسان لەزەیتی زەیتوندا، کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی هەوکردنە جیاجیاکان، کەمکردنەوەی مەترسی دووچاربوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

لە پاڵ ئەوانەشدا زەیتی زەیتون دەوڵەمەندن بە ترشە چەورییە تاکە ناتێرەکان، کە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی دڵ.

ماسی: بەوە ناسراوە دەوڵەمەندە بە ترشی "ئۆمیگا3" کە سودێکی ئێجگار گەورەی هەیە لە  تەندروستی دڵدا، هەروەها کەمکردنەوەی فشاری خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو، ڕێکخستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ، کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕۆنە سیانییەکان زیانبەخشەکان لە خوێندا و باشکردنی کار و چالاکی خوێنبەرەکان.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©