هۆكارهكانی قژڕووتانەوە.
١-قژڕووتانەوە روودەدات دوای یەک بۆ دوو مانگ لە ھەموو نەخۆشییەک کە تایەکی زۆری لە گەڵدا بێت وەک پەتـا و گرانەتا.
٢-هۆکاری خێزانی کە لە پیاواندا لەبەشی پێشەوەی سەر قژڕووتانەوە دەستپێدەکات لەگەڵ تەمەندا کەچەڵی ڕوودەدات، بەڵام لە ژناندا دەبێتە تەنکبوونی قژ لە تەوقی سەر.
٣-هوڕمۆنات؛ گۆڕانی هۆرمۆن لەکاتی دووگیانی منداڵبوون و لێچوونەوەی سوڕی مانگانە یان کێشەی غودەی دەرەقی.
٤-دابەزینی کێشی زۆر لە ماوەیکی کورت بەهۆی نەخۆاردنی تەندروست کە دەبێتە هۆی کەمی پرۆتین و ئاسن و ڤیتامینات، دەبێتەهۆی قژڕووتانەوە.
٥-وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خۆین و جومگە و شێرپەنجە و هەندێ نەخۆشی درێژخایەن.
٦-وەرگرتنی چارەسەر بە تیشک بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەهۆی ڕووتانەوەی قژ.
٧-دڵە راوکێ و هیلاکی و ترسێکی زۆر یان دوای وەرگرتنی بەنج و نەشتەگەری.
٨-راکێشان و توندبەستنی قژ و بەکارهێنانی زۆری ئوتو و هەندێک ئامێر بۆ خاوکردنەوە و لولکردنی قژ.
٩-کەم خوێنی و کەمی مادەی ئاسن و ڤیتامینات دەبێتە قژڕووتانەوە.
چارەسەرکردنی قژڕووتانەوە:
١-چارەسەری بە پێی هۆکارەکەی.
٢-خواردنی سپێناخ و گێزەر و برۆکلی و بیبەری سەوز و گوێز و هێلکە و شوڤان و ماست و گوڵەبەروژە و گۆشت.
٣-بەکارهێنانی هەندێک سپرا و شامپۆی بەهێزکردنی قژ.
٤-بەکارهێنانی ڤیتامینات بۆ بەهێزکردنی قژ و حەبی دژە ئەندرۆجین بۆ ئەو ژنانەی رێژەی ئەندرۆجینیان زۆرە.
٥-بەکارهێنانی پلازما.
٦-چاندنەوەی قژ.