جۆنسن: ده‌بێت بۆماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا بژین، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نفله‌وه‌نزا ژیاوین
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ده‌بێت خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بژین، هه‌ر وه‌ك چۆن ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵ ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌ژین.
جۆنسن، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "پێویسته خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بژی، هه‌ر وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نفله‌وه‌نزا ژیاون، به‌به‌كارهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆناوه".
گوتیشی: "ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، كه كاریگه‌ی له‌سه‌ر به‌ده‌ستخستنی پێكوته‌ی كۆرۆنا هه‌بێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "تاكه هۆكار، كه هانم ده‌دات بڵێم پێویسته له‌گه‌ڵ كۆرۆنا بژین، هه‌ر وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نفله‌وه‌نزا بۆ ماویه‌كی درێژ ژیاوین؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پێدانی پێكوته‌ی كۆرۆنامان هه‌یه و له‌توانامان دایه په‌ره به‌و پێكوته‌یه بده‌ین".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز