KNA

1- بە هێمنی نەخۆشەكە دانیشێنە.


2- بە توندی لووتی لە خوار ئێسقانی لووتی یەوە لە نێوان هەردوو پەنجەدا بۆ ماوەی (5 تا 10) خولەك یان هەتا خوێنەكە دەوەستێت بگرە.
ئەگەر ئەوە سوودی نەبوو:


بە پارچەیەك شاش، یان پارچە قوماشێكی نەرمی خاوێن لووتی بئاخنە، با بەشێكی پارچە قوماشەكە بەدەرەوە بێت، ئەگەر كرا پێش ئەوە پارچە شاشەكە بە وەزەنی (ڤازلین) چەور بكە، پاشان لووتی بۆ ماوەی (10) خولەكی دیكەش بگووشە.


دوای خوێن وەستانەكە، شاشەكە بۆ چەند سەعاتێك بهێڵەوە، پاشان بە هێواشی دەری بكە، ئەگەر كەسێك زوو زوو خوێنی لووتی بەربوو، ئەوا با ناو لووتی ڕۆژی دوو جار بە وەزەنی چەور بكات.


خواردنی بەردەوامی سەوزەو تەماتە و پرتەقاڵ، دەبێتە هۆی بەهێز بوونی دیواری بۆرییە خوێنەكان و لەوانەیە ئەگەری خوێن بەربوون كەم بكاتەوە.


لە بەتەمەنەكاندا، شوێنی خوێن بەربوونەكە لەوانەیە لە بەشی دواوەی بۆشایی لووتدا بێت، لەبەر ئەوە لەوانەیە گرتنی لووت هیچ سوودێكی نەبێت، لە حاڵەتێكدا خوێن بەربوونەكە بە پەیڕەوكردنی ئەم هەنگاوانەی سەرەوە نەوەستا، كەسەكە دابنیشێنە، سەری بۆ پێشەوە شۆربكاتەوە و پارچە تەپەدۆرێك یان هەر شتێكی تر بە ددانەكانی بگرێت و هەوڵ نەدات خوێنەكە قووت بدات، هەتا خوێنەكە دەوەستێت (ئەو تەپەدۆرەی بە ددانەكانی گرتوویەتی ناهێڵێت ئەو كەسە خوێنەكە قووت بدات، لەبەر ئەوە خوێنەكە زووتر دەمەیێت و دەوەستێت).


ئەگەر بەم هەنگاوانەی لە سەرەوە باسمان كردوون خوێن بەربوونەكە نەوەستا، بەزوویی داوای یارمەتی پزیشكی بكە.یان راستەو خۆ سەردانی بکەی تەندروستی بکــــە.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©