یەکەمین کەیسی دزین و ساختەکردنی ڤاکیسنی کۆرۆنا تۆمارکرا، کە لەناو ژمارەیەک دەمامکدا شاردرابونەوە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، نزیکەی (2400) ژەمە ڤاکسینی ساختەی کۆرۆنا دەستیبەسەردا گیرا، دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نهێنی لەناو سێ ملیۆن دەمامکی جۆری (N95) لە  وڵاتی چینەوە گەیشتۆتە ئەفەریقای باشور.


بەپێی سەرچاوەکان، سێ کەسی بەرەگەز چینی و کەسێکی خەڵکی زامبیا لەسەر ئەو کارە دەستگیرکراون.


باس لەوەشدەکرێت، مەترسیی ئەوە هەیە ئەم ڤاکسینە ساختەیە لە رێگەى ئینتەرنێت و کەناڵە نا فەرمییەکانەوە بگاتە خەڵک و زیانى لێبکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©