KNA


لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تووشبونەوەی جیرارد پیکیەی بەرگریکاری یانەکەی بە پێکان ڕاگەیاند.

یانەکە ئاشكرایکرد، پیکیە لە ئەژنۆی ڕاستیدا تووشی پێکان بۆتەوە و لە چەند یارییەکی داهاتووی یانەکەدا بێ بەش دەبێت و گەڕانەوەشی دەکەوێتەوە سەر خوو یان دڕەنگ چاکبونەوەی لە پێکانەکە.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیاش بڵاویانکردۆتەوە کە پیکیە بە هۆی ئەو پێکانەی تووشیبوە سێ هەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە.

پیکیە لە خولەکی 94 گۆڵی یەکسانی بۆ بەرشەلۆنە دژی سیڤیلیە تۆمار کردەوە و دوای گۆڵەکەش هەستی بە ئازار کرد و بەو ئازارەشەوە یاریەکەی تەواو کرد.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©