KNA

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی ڕایگەیاند: یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ  لە نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و لایپزیگی ئەڵمانی لە یاریگای بۆشکاش ئارینا لە شاری بۆداپێستی هەنگاریا ئەنجامدەدرێت.


یوفا بڵاویکردۆتەوە کە هۆکاری گواستنەوەی یاریەکە لە یاریگای لیڤەرپوڵەوە بۆ ولاتی هەنگاریا بەهۆی ڕێکارە تەندروستیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نێوان هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و بەڕیتانیاوەیە.


لە یاری چووندا یانەی لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر یانەی لایپزیگ بەدەستهێنابوو و بڕیارە یاری گەڕانەوەش لە 10ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©