مارگارێت ئلیانور ئاتوت لە 18 تشرینی دووەمی ساڵی1939 لەدایکبووە، شاعیرێکی کەنەدییە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆمانوس و ڕەخنەگری ئەدەبی و مامۆستا و چالاکوانی ژینگەی و داهێنەرە.

لە ساڵی 1960وە حەڤدە کتێبی شیعری و هەژدە ڕۆمان و یانزە چیرۆکی خەیاڵی و هەروها نۆ کۆمەڵە کورتە چیرۆکی بڵاوکردۆتەوە، کە پێکهاتبوون لە هەشت کتێبی منداڵان و دوو ڕۆمانی نەخشەی.

سەرچاوە: گاردیەن وەرگێران لە ئینگلیزییەوە: یسری محمد

کارەکانی ئاتوت چەند بابەتێکی جیاوازدەگرێتەوە کە بریتین لە ڕەگەزو کەسایەتی، ئاین و داستان، هێزی زمان، گۆڕانی کەشوهەوا، هێزی سیاسەت، زۆربەی هۆنراوەکانی داستان چیرۆکی ئەفسانەی دەردەخات کە لەساڵانێکی زۆرەوە سەرنجی ڕاکێشاوە. ئاتوت دامەزرێنەری (Griffin Poetry Prizeand writer 'Trust) لە کەندا. وە پسپۆرە لە کۆلێژی (massey) لە تۆرتۆ. هەروەها ئاتوت داهێنەری ئامێری"longpen" ئەمەش یەکێکە لە خزمەتگورارییە تەکنەلۆژیەکان کە کاری نوسینی کۆمپیوتەری ئاسان دەکات لە بەڵگەنامەکاندا.

بەرهەمە ئەدەبیە مەزنەکەی مارگاڕێت ئاتوت کە بریتیە لە "چیرۆکی خزمەتکار" باسێکه سەبارەت بە داهاتویەکی دیکتاتۆری تۆقێنەر لە ئەمریکا، ئاتوت براوەی خەڵاتی سەرکەوتنە ئەم خەڵاتە هێزی ئەدەب لە پێکهێنانی ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و تێگەشتی جیهانی پیرۆزدەکات. نوسەری کەنەدی خەڵاتی بەناوبانگی Richard B Holbrooke وەرگرت، ئەم خەڵاتە دیاریکرابوو بۆ ئەو سیاسەتمەدارانەی کە پەیمانی ئاشتی(Bosnian)ی ساڵی 1995یان ڕێکخست کە لە شاری ئوهیو بەڕێوەچوو.

نوسەر مارگارێت ئاتوت خاوەن بەرهەمێکی زۆرە لە شیعرو، ڕۆمانی خەیاڵی، ڕاستەقینە، وتار، وە کتێبی کۆمیدی، لەم ساڵانەی دواییدا ستایشێکی زۆرکرا بۆ ڕۆمانە پڕ فرۆشەکەی کە باس لە داهاتووەیەکی ترسناک دەکات لە وڵاتێک کە دەکەوێتە نزیک ( New England) وڵاتێکی نیمچە-کریستیانە، خاوەن ڕژێمێکیی پیاو سالارانە و دیکتاتۆرانەیە، کە ناسراوە بە(Gilead) ئەم ڕژێمە ئاینیە حکومەتی وێلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەروخێنێت، کارەکتەری سەرەکی و چیرۆک بێژەکەی ژنێکە بەناوی(ئۆفرێد) یەکێکە لە نێو ئەو گروپەی کە ناسراوە بە "کارەکەرەکان" ئەم گروپە بەناچاری دەبێت ئەرکی منداڵ خستنەوە جێبەجێبکەن بۆ "فەرماندەکان" کەبریتین لە چینی دەسەلاتداری پیاوان. ڕۆمانەکە تێروانینی بابەتی ملکەچکردنی ژن دەکات لە کۆمەڵگایەکی پیاوسالاردا ئەو جیاوازیەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ژنان هەوڵی بەرگریکردن و بەدەستهێنانی سەربەخۆی خۆیان دەدەن.

ڕۆمانی"چیرۆکی خزمەتکار " لەساڵی 1985بڵاوکرایەوە هەر لە هەمان ساڵدا بوو بە براوەی خەڵاتی "پارێزگاری گشتی"، وە لەساڵی 1987براوەی خەڵاتی (Arthur C Clarke ) بوو هەروها پاڵێوراوی خەڵاتی بووکەر" و خەڵاتی (Nubela)ی ساڵی1986 بوو وە هەروها خەڵاتی (Prometheus) بۆ ساڵی 1987.کتێبەکە گوجێنرا بۆ فلمی 1990 وە فلمی ئۆپێرای 200و پڕۆگرامێکی تەلەفیزۆنی ساڵی 2017 ، وە بۆ میدیاکانی تریش. پسپۆڕۆ و هونەرخوزانی (Elizabeth Moss) کتێبەکەیان کردۆتە لیستی کتێبە پرفۆشەکانی جیهان. لەکاتێکدا هەندێک لە خوێنەران چەند لێکچواندنێکیان بەدیکرد لەنێوان سەڕۆکایەتی زۆردارەکی(Gilead) و بزوتنەوەکەی سەرۆک دۆڵاند ترەمپدا.

ئەمەش بەپێی ڕۆمانەکەی مارگرێت ئاتوتە کە ژنان ڕۆبی سورو کڵاوی سپی بپۆشن تا بە بێدەنگی ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن لە خۆپیشاندانە ڕامیارییەکاندا، بەهەمان شێوەی کارەکەرەکان کە لە ڕۆمانەکەی مارگریت ئاتوت و پڕۆگرامە تەلەفیزۆنیەکاندا باسکراون، مارگرێت ئاتوت تەواوکەری ڕۆمانەکەی (ڕاسپاردە)ی بڵاوکردەوە. ئاتوت لە گفتۆگۆیەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ ڕۆژنامەگەرێکی ئەمریکیدا کرد و پێی ڕاگەیاند: "تۆ هێشتا لێرە نیت، ئەگینا نەتدەتوانی ئاوا قسەم لەگەڵ بکەیت"، ئاتوت بە هاوڵاتیەکی ڕۆژنامەگەری ئەمریکی وت، کە لە تەلەفۆنەکەدا پێکەنی " تۆ لەوانەیە لە بەندینخانەیەکی تاکەکەسیدا بیت یان بەجۆریک کەسێکی مردوویت چۆن دەوێریت ئاوا قسە لەگەڵ ژنێکدا بکەیت لە ڕێگەی مۆبایلەوە وە دەربارەیان بنوسیت؟ ئەتوت وتی کە ئەو پێی وابووە ئەمریکیەکان ئاگاداربوونە لە بارەی مەترسیەکانی تێکدانی دەستوری ئەمەریکا، ئەو وتی "ئەمەش ئەوەیە کە لە نێوان تۆ و دیکتاتۆریدا دەمێنێتەوە .

گەر من کەسێکی گرەوکەر بوومایە ئەوا من گرەوم لەسەر ئەمریکییە دەمارگیرەکان دەکرد یەگرتنی خەڵکیم ڕەتدەکردەوە، بۆیە من پێم وانیە کە تۆ یەکڕیزی و یەکێتی خەڵکی بەدەست بێنیت، تۆ ئەوە بەدەست دێنت، بەڵام ئەوە سەختە. شارۆن ڕەب دامەزرێنەر و سەرۆکی دەزگای خەڵاتی ئەدەبی ئاشتی دەیتۆنە وە ستایشی دەیتۆنی کرد بۆ بەرهەمە گەلخوازیەکەی بەهەمان شێوە بۆ ئەوەی کەخەڵکی فێردەکات لە بارەی شوێنکەوتی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و کاری ژینگەی. "مارگرێت ئاتوت بەردەوامە لە بیرخستنەوەی ئێمە لەوەی کە" ئەوەی کە لێرە ڕوونەدات، ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت، بەڵام دەکرێت هەرشتێک لە هەر باروودۆخێدا ڕووبدات، وە لە ئێستادا، ئەمەش بەپێی ڕەتکردنەوەی دەستورە دێموکراتیەکانی نێو بزوتنەوەکان دەبێت. ڕاب بە ڕۆژنامەگەرە ئەمریکیەکەی وت " وانەکانی مارگارێت زۆر گرنگن".

مارگارێت ئاتود هاوبەشە کۆنەکەی ڕۆمانسوس "گرەیم گبسۆن" لەتەمەنی هەشتاو پێنج ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئاتوت هەشتا ساڵە، وتی کە هەوڵی سەرقاڵکردنی خۆی داوە دوای لە دەستدانی هاوبەشەکەی کۆنەکەی، وەکو داهێنانی کتێب و گەشکردن تا ئەو کاتەی کە پێش ئەوەی ڤایرۆسەکە بگرێت. لەو کاتەوە ئیمزای لەسەر هەزارەها کتێب و پاشکۆی کتێبی کردووە بۆ پشتگیریکردن لە کتێب فرۆشە سەربەخۆکان، وە گفتوگۆی لەگەڵ کەناڵی "زوومدا" کردووە.

 

مارگارێت ئاتوت خۆی بە کەسێکی ڕاستەقینەخواز دادەنیت، بەڵام بە لایەنێکی گەشبینیانە، چونکە" گەر تۆ ڕەشبین بیت، ئەوا هیچ شتێک ئەنجام نادەیت....چونکە پێم وایە کە ئەو کەسانەی کە خۆیان ڕاستەقینەخوازن بەلای گەشبیندا پێچان خواردۆتەوە و ئەوانەن کە بەڕاستی هەوڵی گۆڕینی ئاراستەکە دەدەن." ئاتوت یەکەم کتێبی شیعری لە ساڵی 1960 بڵاوکردەوە. لە دوای ئەوە، حەڤدە ڕۆمانی بڵاوکردەوە کە بریتین لە" چاوی پشیلە"، "نازناوی گرێس"، "پیاوکوژە کوێرەکە"، بۆ هەر یەکێکیان خەڵاتی بووکەر و خەڵاتی Madd Addamبردەوە. وە ڕۆمانی"ڕاسپاردە"ی ساڵی 2019 کە تەواوکەری ڕۆمانی "چیرۆکی خزمەتکار"ە، یەکێک بوو لە باشترین کتێبە پڕفرۆشەکانی ساڵەکە. خەڵاتی ئەدەبی دەیتۆن خەڵاتێکی 10٫0000$دۆلارییە، براوەکانی پێشوو بریتبوون لە John Irving, Gloria Steinem, Elie Wiesel . مەراسیمی خەڵاتی دەیتون، لە بنەڕەتدا بۆ ئۆکتۆبەری ساڵی 2020دیاریکرابوو، بەڵام دووبارە دیاری کرا بۆ بەهاری 2021بەهۆی ئاگادارییەکانی ڤایرۆسی کڕۆناوە، ئاتوت بەژدار ده بێت له یەکێک دەبێت لە بەژداربووە براوەکانی خەڵاتەکەدا.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©