KNA

خواردنی نیسک نەک هەر لەبەیانیان بەڵکو لە ژەمەکانی تریشدا جەستە دەتوانێت سوود لە ماددە خۆراکییەکانی ناوی وەربگرێت، کە ئەم سوودانە دەگەیەنێت:

١.ڕیخۆڵە و گەدە بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و لە گرژبوون و بای سک ڕزگار دەبێت.

٢.لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەتپارێزێت، چونکە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا دادەبەزێنێت.

٣.سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ماددە ڕیشاڵییەکان کە جەستە بە تەواوی ڕۆژەکە بە چالاکی دەهێڵێتەوە.

٤.ئەرکی کرداری هەرس باشتر دەکات و ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت.

٥.هەستی تێری زیاتر دەکات کە بەهۆیەوە کێشی جەستە دادەبەزێنێت.

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©