KNA

کارەکەت بەشێکی سەرەکی ژیانتە و بژێوی رۆژانەشت دابین دەکات، کەواتە گرنگە بایەخ پێبدەیت و بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت تا سەردەکەویت، هەندێک سیفات و رەفتاری هەڵە هۆکارە بۆ ئەوەی دووربخرێیتەوە و سەرکەوتوو نەبیت وەک:


1-خۆت بە کارمەندێکی زۆر باش دەزانیت هاوشێوەی داهێنەرێک بەڵام هەمیشە لە کۆتا ساتدا کارەکان جێبەجێ دەکەیت و بیرتدەکەوێتەوە کە دەبێت چی بکەیت، ئەمەش زیان بە کارەکان دەگەیەنێت و دواجار بەرپرسەکەت بێزار دەکات.


2-بەردەوام دواکەوتن لە کار و بەهانا هێنانەوە بۆ دواکەوتنەکەت، یان زۆر مۆڵەت وەرگرتن و بە بیانووی جۆراوجۆر و فەرامۆشکردنی کارەکەت.


3-خۆ سەرقاڵ کردن بە ئینتەرنێت و بابەتی لابەلا تا دەوام تەواو بێت بە بێ ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانت یان کارەکانت بەباشی.


4-بەردەوام سلبیی بوون لە هەموو کارەکانت و نەبوونی پێشنیارێکی باش.


5-بەردەوام هێنانی قسەوباس و وتی وتی، ئەمە نەک تەنها زیان بە کارەکەت دەگەیەنێت بەڵکو زیان بە لایەنی کۆمەڵایەتیشت دەگەیەنێت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©