لە نوێترین كاریدا نووسەر و شاعیرو وەرگێڕ (ئەحمەدی مەلا) "شیعری ژنانی
کورد" بە زمانی فەڕەنسی بڵاودەكاتەوە.
كتێبەكە لە دەزگای ئارمەتان بڵاوبووەوە بەناونیشانی: Poèmes kurdes au féminin”
ئەم بەرهەمە (نیکۆل بارییەر) پێشەکی بۆ نووسیوە و (ژێرار شالیان)، گەورە نووسەری
فەڕەنسی دوا لاپەڕەی رازاندۆیەوە و دیزاینەری بەتوانا (زاری) بەرگەکەی کێشاوە و لە
زنجیرە کتێبی " میللەتان، کەلتوور و ئەدەبی رۆژهەڵات" بڵاوبۆتەوە کە نەزەند
بەگیخانی بەڕێوەی دەبات.
ئەم بەرهەمە شیعری (٣٠ ) ژنە شاعیری کوردستان لە خۆ دەگرێ کە (ئەحمەدی مەلا)
کۆی کردوونەتەوە و بۆسەر زمانی فەڕەنسی وەریگێڕاون.
ئەم هەڵمەتە ئەدەبییە وەکو هێڵی هاوتەریب هاتۆتە پێشەوە لەپاڵ کچانی رۆژئاوڤا
کە بە دڵ و گیان بەرگرییان لە خاک و ئاوی خۆیان کرد.