سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت پابەندی ڕێككەوتنەكەمانین لەگەڵ بەغدا.


مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تێپەڕاندنی بودجە دەستكەوتێكە بۆ هەموو عێراقییەكان و بەداخەوە پرسی بودجە بە سیاسی كرا.


وتیشی”سوپاسی مەسعود بارزانی دەكەین كە ڕۆڵی هەبوو لە ڕازیكردنی لایەنە سیاسییەكانی عێراق”.


ئاشكراشیكرد، حیكمەت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتن و یاسای بودجەدایە و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە ووردی باسمان لەو بابەتە كرد.


ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چاوەڕێ دەكەین حكومەتی فیدراڵی پابەندبوونی خۆی بۆ مانگەكانی 1 و 2 و 3ی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێ بكات و داواشمان لە وەزارەتەكان كردووە خۆیان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بۆ ڕێككەوتنمان لەگەڵ بەغدا.


ڕوونیشیكردەوە، ئێمە پابەندی خۆمان بۆ حكومەتی عێراق ڕادەگەیەنین، و هەموو ئەركەكان جێبەجێ دەكەین لەبەرانبەر ئەوەش چاوەڕوانی ئەوە دەكەین حكومەتی عێراق شایستە داراییەكان بنێرێت.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©