بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕێنماییەكانی (WHO) دەبێت تاكۆتایی ئەمساڵ 2021 لە 20%ی هاوڵاتیانی هەرێم ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنا وەربگرن.


ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای ڕایگەیاند، هاووڵاتیان ئەگەر خۆیان ناونووس نەكەن لەو لینكەدا ناتوانن ڤاكسینەكە وەربگرن، بەڵام مامۆستایان و ئەو خەڵكانەی دێن هەندێكیان پێمان وتوون و ناویشیان لێی وەردەگرین بۆئەوەی بتوانیین ئاسانكاریان بۆ بكەین و بۆیان بكەین.


وتیشی"مامۆستایان خۆیان داوایانكردووە لەڕێگەی یەكێتی مامۆستایانەوە ئێستا ڕۆژنامەنوسانیش داوادەكەن دەڵێن ئێمەش لەهەموو شوێنەكانیین و لەناو نەخۆشخانەین و زیاتر لەباری تووشبوون و وەرگرتنی نەخۆشیەكەن بۆیە ئەمانە ئەولیەتیان دراوەتێ"
.


ڕوونیشیكردەوە، هەر ڤاكسینێك بەكاردەهێنرێت، تاقیدەكرێتەوە، ڤاكسینەكەی هەرێم تاقیكراوەتەوە بەپڕۆسە زانستیەكاندا ڕۆیشتووە، چاودێری و بەدواداچوونی وردمانكردووە ئەو خەڵكانەی وەریانگرتووە لەستافەكانی ناو تەندروستیەوە تائێستا خۆشبەختانە حاڵەتێكی وامان نییە كەبڵێن بووەتە هۆكاری مردن، كۆمەڵێك ستاف كە لەدەم بەڕێوەبەرە گشتیەكان باسكراوە ئەم نیشانە سادەیان هەبووە، بەڵام حاڵەتمان نەبووە چوبێتە چاودێری چڕی ورد و لەژێر چاودێریدا بێت بەهۆی ڤاكسینەكەوە بووبێت جگە لەوانە ئەگەر حاڵەتێكی وادەربكەوێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هەماهەنگی دەكەین و لەگەڵ بەغداد ڕایدەگرین بەڵام شتی وانەبووە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©