دوای مانەوەی بە تەنهایی و بۆ یەكەمجار لەژێر بارودۆخی سارد و سەختی ناوچەی (جیزیڕۆ) ی رووی هەسارەی (مەریخ)، هێلیكۆپتەرە بچکۆلەکە توانی سەركەوتن بەدەست بێنێت و خۆڕاگربێ بەرامبەر بە دابەزینی زۆری پلەكانی گەرمای ئەو ناوچەیە كە لە شەودا گەیشتبووە سنووری 90 پلە لەژێر سفری سیلیزیی.

می ئۆنگ، بەڕێوەبەری پڕۆژەی هێلیكۆپتەری ئینجینویتیIngenuity ی سەر بە تاقیگەی پاڵنانی خێرا JPL رایگەیاند: "دوای مانەوەی بە تەنهایی و بۆ یەكەمجار لەژێر بارودۆخی سارد و سەختی ناوچەی (جیزیڕۆ) ی رووی هەسارەی (مەریخ)، هێلیكۆپتەرە بچکۆلەکە توانیی سەركەوتن بەدەست بێنێت و خۆڕاگربێ بەرامبەر بە دابەزینی زۆری پلەكانی گەرمای ئەو ناوچەیە كە لە شەودا گەیشتبووە 90 پلە لەژێر سفری سیلیزیی، ئەم سەرکەوتنە دەستكەوتێكی دیكەی گەورەیە دوای ئەوەی بەتەواوی دڵنیای كردینەوە لە كاركردنی تەواوی سیستەمەكانی (جیاكردنەوە) و سیستەمی (گەرمكردنەوە) و مانەوەی وزەی پێویست بۆ هێشتنەوەی پاترییەكانی نێو هێلیكۆپتەرەكە بەدرێژایی ئەو شەوە ساردە".

پسپۆڕان ئێستا زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوەی فڕین لە ئاسمانی هەسارەی سوور. دیزاینكردنی هێلیكۆپتەرێكی بچووك كە شیاوبێت لەگەڵ قەبارەی گەڕۆكی (پێرسیڤیرانس) و لە هەمان كاتدا خاوەن كێشێكی كەمبێت تاوەکو بتوانێت لەنێو بەرگە هەوای تەنكی (مەریخ) دا بفڕێت، كارێكی زۆر سەخت و ئاڵۆزە، بەڵام لە كۆتاییدا پسپۆڕان توانییان فڕۆكەیەكی وا دروستبكەن كە هەموو ئەو ئامانجانە بپێكێت و لە كۆتاییشدا بەرگەی سەرمای شەوانی ئەو هەسارەیە بگرێت.

لە وێنەیەكدا كە بە كامێرای رێپێشاندەری دواوەی گەڕۆكی (پێرسیڤیرانس) لە هێلیکۆپتەرەکە گیراوە، پسپۆڕانی دڵنیاكردووەتەوە كەوا 3 و 4ـی نیسان بەبێ هیچ كێشەیەك بەسەر تەواوی سیستەمەكان و ئامێر و پاترییەكانی نێو هێلیكۆپتەرەكەدا تێپەڕیوە و ئەمەش هەواڵێكی دڵخۆشكەر بوو بۆ تەواوی تیمی گەڕۆك و هێلیكۆپتەرەكە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©