KNA

بە فەرمی لە رێگای سۆشیال میدیاوە ئەساڵە نەسری هونەرمەندی گۆرانیبێژی سوریا داوای لێبوردن لە ئەنغام گۆرانیبێژی میسری دەکات، پاش ماوەیەکی زۆر لە ناکۆکی نێوانیان.


ئەنغام بە فەرمی بەهەمان شێوە لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە داوای لێبوردنەکەی ئەساڵە نەسری قبوڵ دەکات و دەڵێت "هەموو هەڵە دەکەین ئەساڵە، بوێری گرنگە تا داوای لێبوردن بکەین، سەرەڕای هەموو ئەمانە داوای لێبوردنەکەت قبوڵ دەکەم"


ئەساڵە نەسری و ئەنغام ماوەی دوو ساڵە ناکۆکی لەنێوانیاندا هەیە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنغام ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێکی میوزیکزان پێکهێنا کە خزمایەتی لەگەڵ هاوسەری پێشووی ئەساڵە نەسری هەبوو، دواتر هەردووکیان هاوسەرگیریەکەیان کۆتایی هات و جیابوونەوە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©