یانەى مانچستەر سیتى لە ڕاگەیەندراوێکى فەریمیدا ئاشکرایکرد، دى برۆینى بەلجیکى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەکەى بۆ دوو ساڵى تر گرێبەستەکەى نوێکردووەتەوە و بەمەش تا 2025 لە ڕیزى یانەکەدا بەردەوام دەبێت.
دى برۆین، کە پێنج ساڵە لە مان سیتیدا یارى دەکات، دەڵێت "زۆر دڵخۆشم بە نوێکردنەوەکە و لەو کاتەوەى لە 2015دا پەیوەندیم بە سیتییەوە کردووە واهەست دەکەم لە ماڵى خۆمدام، خێزانەکەشم لە مانچستەر جێگیربوون و بەڕاستیش یاریکردنم بەرەو پێشەوەچووە".
دى برۆین ئاماژە بەوەدەکات، ئەوەى پێویستبووە یانەکەى بۆ کردووە تا ئاستى بەرزبکاتەوە، هەر بۆیە ڕاستەوخۆ بڕیارى لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى داوە و هەستدەکات لە داهاتوودا نازناوى زیاترى لەگەڵدا بەدەستدەهێنێت.
باس لەوەشدەکات، پەیوەندییەکى بەهێزى لەگەڵ پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەردا هەیە و تێڕوانینیان بۆ تۆپى پێ وەک یەکە و یەک ئامانجیشیان هەیە.