KNA

یەکێتى تۆپى پێى جیهان نوێترین ڕیزبەندى باشترین هەڵبژاردەکانى جیهانى بڵاوکردەوە و بەلجیکا بە کۆکردنەوەى هەزار و 783 خاڵ پارێزگارى لە پلەى یەکەم کردووە و بە جیاوازى تەنیا 26 خاڵ لە پێش فەڕەنساى پلەى دووەمەوەیە.

بەڕازیل و ئینگلتەرا و پورتوگال و ئیسپانیاش بەدواییەکدا پلەکانى سێیەم تا شەشەمیان گرتووە و ئیتاڵیاش سێ هەنگاوى بۆ پێشەوە ناوە و سەرکەوتنى بۆ پلەى حەوتەم بەدەستهێناوە.

ئەرجەنتین و ئۆرۆگواى پلەیەک دابەزیون و بەدواییەکدا لە پلەکانى هەشتەم و نۆیەمدان، دانیمارکیش سەرکەوتووە بۆ پلەى دەیەم.

هەڵبژاردەى عێراقیش دواى بردنەوەى یارییە دۆستانەکەى بەرامبەر ئۆزباکستان، پلەیەک سەرکەوتووە و لە ئێستادا بە هەزار و 352 خاڵ لە پلەى 68ى ڕیزبەندیەکەى فیفادایە.

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©