یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، لویس سوارێزی هێرشبەری یانەکەیان لە راهێنانەکانی ئەمڕۆدا تووشی پێکان هاتوە و نەیتوانیوە تەواوی بکات.
یانەکە ئاشكرایکرد، سوارێز هەستی بە ئازارێکی زۆر کردوە و پێکانەکەی لە ماسولکەکانی ڕانی چەپیدایە ، دوورکەوتنەوەشی لە یاریگاکان دەکەوێتەوە سەر زوو یان درەنگ چاکبونەوەی.
راگەیاندنەکانیش دەڵێن، سوارێز بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و بەشداری یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس و وێسکا و ئیبار و ئەتلەتیک بلباو ناکات.