KNA

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤارى نۆمیرۆى فەڕەنسى، مباپى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمان ئاماژە بەوەدەکات، وەک کار و پیشە یارى تۆپى پێ ناکات و هەوڵ بۆ پارە نادات.

مباپى دەڵێت "ئەو ڕۆژەى تۆپى پێ دەگۆڕێت بە پیشە، ئەوا دڵنیاتان دەکەمەوە واز لە یاریکردن دەهێنم، ناتوانم وەک کەسێکى پێگەیشتوو بیربکەمەوە کاتێک تۆپى پێ دەکەم، من کە لە خەو هەڵدەستم، دەچم بۆ ڕاهێنان نەک بۆ کارکردن یان هەوڵدان بۆ پارە".

مباپێ ڕوونیکردووەتەوە، بوفۆنى بینیوە کاتێک پەیوەندى بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە، کە چۆن لە بەیانییەوە تا ئێوارە بەپەرۆش و چالاک بووە و هاتنەکەى بۆ پاریس لەبەر موچەیەکى نایاب نەبووە تا بەو موچەیە کاروانە وەرزشیەکەى کۆتایى پێبهێنێت.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©