KNA

لە درێژەی یارییەکانی چوار گۆشەی زێڕینی خولی پلە یەکی کوردستان و لە گەڕی دووەمدا، یانەی سەید سادق لە یاریگای فەرماندەیی میوانداری یانەی ئاڵتون کۆپری کرد.

یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، عەبدولڕەحمان ئیسماعیل و عەبدوڵا دحام گۆڵەکانی ئاڵتون کۆپریان تۆمار کرد و ئەحمەد حسێن و ساڵح موتلەق گۆڵەکانیان بۆ سەید سادق کرد.

لە یارییەکی تردا، یانەی کۆیە لەیاریگای خۆی میوانداری شەقڵاوەی کرد و یاریەکەش بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©