KNA

لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی سێی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری ناپۆلی کرد.

لە خولەکی 13 کریستیانۆ ڕۆنالدۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆمار کرد و لە خولەکی 73 پاولۆ دیبالا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد،لە خولەکی 90 ئینسینی بەلێدانی سزاگۆلێکی بۆ ناپۆلی تۆمار کرد، یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یوڤی کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس 59 خاڵی هەیە و لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی دەبینرێت، ناپۆلیش بە 56 خاڵ لە پێنجەمدایە.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©