لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 28 ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەرمیلان میوانداری ساسۆلۆی کرد.
ئینتەر بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی بردەوە، ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ و لاوتارۆ مارتینێز گۆڵەکانی ئینتەریان کرد، حامد تراورێ تاکە گۆڵەکەی بۆ ساسۆلۆ کرد.
ئینتەر خاڵەکانی گەیاندە 71 و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی قایمترکرد،ساسۆلۆش 40 خاڵی هەیە و لە نۆیەمدایە.