KNA

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاری چووندا، بایرن میونشن میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.

پاریس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی بردەوە، کیلیان مباپێ دوو گۆڵ و مارکینیۆس گۆڵەکانی پاریسیان کرد، مۆتینگ و مۆلەر دوو گۆڵەکەیان بۆ بایرن تۆمارکرد.

لە سێشەممەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەدا پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆی میوانداری بایرن میونشن دەکات.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©