KNA

ئەم حاڵەتە ئاماژەیە بۆئەوەی کەسێك هەندێك کێشەی هەیە وەك دڵەڕاوکێ، قەلەقی، ماندوێتی، خەمۆکی یاخود بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەندیكجاریش وەرزشکردن لە کاتە درەنگەکانی شەودا هۆکارە بۆ تووشبوون بەم حاڵەتە.

بۆ بەدووربوون لەم کێشەیەش دەبێت ئەو کەشانە دروست بکەن کە بەر لە خەوتن وایان لێدەکات هەست بە ئارامی بکەن، هەروەها نابێت دوای سەیرکردنی شاشە ئەلیکترۆنییەکان راستەوخۆ بچنە سەر جێگەکەیان.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لە شەواندا دووربن لە دەمەبۆڵەی توند و سترێس بوون.

لە بەرامبەریشدا دەتوانن گوێ لە میوزیکێکی ئارامکەر بگرن یاخود بخوێننەوە یان حەمامێکی گەرم بکەن ئینجا بخەون بۆئەوەی لەکاتی خەودا تووشی هیچ گرفتێك نەبن و دەورووبەرەکەشیان بێزار نەکەن.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©