KNA

رەیحانە لە ستۆری ئینستاگرامەکەی تێکستێکی نوسیووە و ڕایگەیاندووە، خێزانەکەی بەلاوە گرنگ نییە، تەنانەت بشمردن هێشتا گرنگییەکەی نییە، هەر بۆ یە ئەوەندە چیرۆکیان لەسەر دروست مەکەن.

ناوبراو لە ستۆرییەکەی نوسیوویەتی "من خێزانەکەمم بەلاوە گرنگ نییە، بشمرن هێشتا گرنگییەکی نییە، ئەوەندە چیرۆک لەسەر ئەو بەندەی خودایانە دروست مەکەن، چونکە خەریکی بەڕێکردنی ژیانی خۆیانن. خێزان کێیە؟ چییە؟ مرۆڤ بە تەنیا هاتووەتە دنیاوە و بە تەنیا ژیان دەکات و بە تەنیاش دەمرێت".

بەگوێرەی میدیا ئێرانییەکان، دوای ئەوەی رەیحانە وڵات بەجێدەهێڵێت و واز لە باڵاپۆشییەکەی دەهێڵێت، لەلایەن خەڵکی وڵاتەکەیەوە ڕوبەڕوی رەخنەیەکی توند دەبێتەوە، کە زۆربەی ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی کراون بەرامبەر خانەوادەکەی و شێوازی پەورەردەکردنی بووە، ئەگەرچی رەیحانە پێشتر ئەوەی ڕونکردبووەوە ئەو بڕیارەی داویەتی بڕیاری خۆیەتی و هیچ پەیوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە نییە تەنانەت دژی بڕیارەکەشین.

جێگەی ئاماژەیە، پێشتریش ئەوە ئاشکراکرابوو کە ناوبراو لە داهاتوودا دەبێتە پۆرن ستار، بەڵام هەر زوو خۆی ئەو قسەیەی ڕەت کردووە و ئەوەی خستە ڕوو کە بۆ تاقیکردنەوەی مێشکی کۆمەڵگەی پیاوسالاری ئەو قسەیەی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©