لەدوای ساڵێک دامەزراندنی، ئاژانسی هەواڵی کوردی(KNA) وەک ستافی بەڕێوەبردنی پەیمان دوپات دەکەینەوە، پابەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بین، لەماوەی ساڵێک تێپەڕاندنی ناڕەحەتیو نەبونی بودجەو هاوکاری مادی، خۆبەخشانە لەگەڵ ستافێکی ماندوو خۆبەخشبەردەوامین لەکاری میدیا، لە گوێزانەوەی هەواڵ و زانیاری ڕاست ودروست، سەربەخۆییانە بەردەوامین.

ئەگەر چی لەو بارودۆخەی کوردستاندا، بەردەوامی میدیا بێئەوەی سێبەر بیت یان میدیای حیزبی زۆر قورسەو گرانە، بەڵام ستافە ماندوو نەناسەکەی ئاژانسی هەواڵی کوردی، بەرپرسیارانە ئەخلاقی میهەنی خۆی پاراستووەو، بەبێ هیچ سەرچاوەیەکی دارایی بەردەوامی بەکاری پیشەی وئەخلاقی ڕۆژنامەوانی دەدات.

جارێکی دیکە بەناوی ستافی ئاژانسی هەواڵی کوردى (KNA)یەوە، پیرۆزبای لەخۆمان و خوێنەرانمان دەکەین،بەڵێن دەدەین بەردەوام بین، میدیاکە بگەیەنینە ئاستێکی باشتر لەڕوی تەکنیکی پێشکەوتوی میدیا لە قۆناغی داهاتوودا.

ستافی ئاژانسی هەواڵی کوردی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©