KNA

مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ گەورە بەپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.


چوونی كازمی بۆ ئێران لەسەر چەند پرسێك دەبێت لەسەرووی هەموویانەوە دانەوەی ئەو قەرزەیە كە عێراق بەهۆی هاوردەكردنی كارەبا لە ئێران لەسەریەتی.

یەحیا ئال ئیسحاق ، سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەش لەنێوان ئێران و عێراق رایگەیاند : " ئەم سەردانە رێگە خۆشكردن دەبێت بۆ پلاندانانی بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆرە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات بۆ سەروو (20) ملیار دۆلار لە ساڵێكدا".


وتیشی :" یەكێك لە تەوەرەكانی ئەم سەردانە باسكردن دەبێت لە شێواز و میكانیزمی دانەوەی (3) ملیار دۆلار لەلایەن حكومەتەكەی كازمی بە ئێران ، ئەویش بەهۆی هاوردەكردنی زیاتر لە (1200) مێگاوات كارەبا".


عێراق لەچوار هێڵی (بەسرە و عمارە و دیالە و خانەقین) كارەبای لە ئێران هاوردە كردووە ، بۆ ئەمەش بری (3) ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە و لە گفتوگۆیەكانی ئەمرۆ باس لە شێواز و كاتی دانەوەی دەكرێت.

تاگ    KNA

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©