جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هەموو هەوڵێک دەدەین وەرزش لەکوردستاندا بە پیشە بکەین، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات هەوڵ دەدەین وەرزشوانانی کورد بکەینە ئەستێرە لەناوچەکە و هەموو جیهان.
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم له نوسراوێكدا له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، هەموو هەوڵێک دەدەین وەرزش لەکوردستاندا بە پیشە بکەین، وەرزشوانانی کورد بکەینە ئەستێرە لەناوچەکە و هەموو جیهان.
قوباد تاڵه‌بانى له كۆبونه‌وه‌كه‌ى لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان، چۆنێتی پەرەپێدانی هەماهەنگیان لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق تاوتوێ کرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه، لە گرنگی دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی کەرتی وەرزش و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمم بۆیان دووپات کردەوە.
بابەتی زیاتر