ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە خواردنەوەیەك کردووە کە لە دوو پێکهاتەی سروشتی پێکدێت، هەردووکیان رۆڵیان هەیە بۆ سوتاندنی چەوری و کالۆرییەکان بەم جۆرە:
سندی و سرکەی سێو: ئەم خواردنەوەیە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و توانای ئەوەی هەیە شەکرەکانی خوێن رێكبخات و چەورییەکان بسوتێنێت، بۆیە رۆژانە خواردنەوەی کوپێك لەم خواردنەوەیە بەر لە ژەمەکان کاریگەریی باشتری دەبێت، بەتایبەت ئەگەر سرکەی سێوەکە لە جۆرێکی باش بێت.
خواردنەوەکە بەم جۆرە ئامادە دەکرێت:
- کوپێك ئاوی سندی.
- یەك کەوچك سرکەی سێو.
- نیو کوپ چای بە نەعنا.