ڕۆژنامەى دۆن باڵۆن دووپاتیکردەوە، سەرەتای هەفتەى داهاتوو پێریزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید ڕێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ لە مباپێ و کامافینگا دەکات و دواتر گفتوگۆ فەرمیەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو یانەدا دەستپێدەکات تا بەرەو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بیانگوازێتەوە.
دۆن باڵۆن ئاشکرایکرد، گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ یانەکانیاندا لە هاوینی 2022 کۆتای دێت و پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید لەو بڕوایەدا یانەکانیان بۆ دەستکەوتنی بڕە پارەیەکی گونجاو ئامادەن نرخی فرۆشتنیان کەمبکەنەوە ، پێش ئەوەى لە هاوینی داهاتوودا بەبێ هیچ بڕە پارەیەک لە یانەکانیان بڕۆن.