KNA

هەندێک رێکاری ئاسایی رۆژانە هەیە کە رەنگە زۆر ئاسان بێت بەڵام کاریگەری دەکەوێتە سەر تەواوی ژیانت و هۆکاریشە بۆ دڵخۆش بوونت لە ژیان وەک:


1-شەوانە پێش خەوتن ژووری نوستنەکەت کۆبکەرەوە و بەشێوەیەکی جوان بیرازێنەرەوە، بۆ ئەوەی کاتێک لەخەو هەڵدەستیت هەست بە ئاسوودەی بکەیت، نەک هەر خێرا بە دیمەنی ژوورەکەت دڵتەنگ بیت.


2-تەواوی جلوبەرگ و جانتا و پێداویستیەکانی بەیانیت بۆ کارکردن ئامادەبکە، بۆ ئەوەی بە  بیرکردنەوە لەوە و سەرقاڵنەبیت یان پارچەیەک دیارنەبێت توڕە بیت هێندەی تر.


3-هەوڵبدە زەنگی بەیانیانت لەسەر میوزیکێک بێت کە وزەت پێ بدات و لەشت چالاک بکات و خێرا خۆت ئامادەبکەیت، هاوکات گوێگرتن لە میوزکێکی ئارام پێویستە.


4-پێش نوستن گفتوگۆ لەگەل خۆتدا بکە و بیر لەهەموو هەنگاو ئەرکەکانی کارەکەت بکەرەوە بەشێوەیەکی ئیجابی، دڵی خۆت تەنگ مەکە و بیر لەشتێک مەکەرەوە تووشی دڵەڕاوکێت بکات، چونکە هەموو شتێک باش دەبێت.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©