KNA

خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی سێلینا گۆمێز لە زنجیرە فیلمێکی نوێدا لە ژێر ناونیشانی " only murders in the building" دەگەرێتەوە سەر شاشەکان کە لەگەڵ هەریەک لە ئەکتەرانی هۆلیود ستەیڤ مارتن و مارتن شۆرت رۆڵ دەبینێت، چیرۆکی زنجیرەکە باس لە تێوەگلانی ئەم سێ کەسایەتیە دەکات بە تاوانێکی کوشتن.


هاوکات لەماوەی رابردوودا لەلایەن تۆڕی سینەمایی stx films  باس لەوە کرا کە فیلمێکی نوێ بەرهەمدەهێندرێت لەژێر ناونیشانی dollhouse، لەلایەن مایکڵ بیزلیەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت و سێلینا گۆمێز هەڵبژاردەی سەرەکی دەبێت بۆ رۆڵی فیلمەکە.


سێلینا گۆمێز خاوەنی شەش ئەلبومی سەرکەوتووە، دواینیان ئەلبومی Rare بوو کە ساڵی رابردوو بڵاوکرایەوە و لەسەر ئاستی ویلایەتە یەکگرتووەکان پلەی یەکەمی هەبوو، دەربارەی کاری گۆران وتن سێلینا دەڵێت"بەردەوام بوون قورسە لەسەر میوزیک و گۆرانی، ئەمە ئەو پرسیارەیە کە زۆر کات لە خۆمی دەکەم، بەتایبەت کاتێک دەبینیت خەڵک بە جدی هێشتا تۆی قبوڵ نییە، دەپرسم ئامانجم چییە،بۆ بە هەموو توانامەوە لەو بوارەدا بەردەوام بم"


لەلایەکی دیکەوە سێلینا پێی وایە کەسانێکی زۆر چێژیان لە بەرهەمەکانی وەرگرتووە و ئەمە جێگای شانازی ئەوە، بەڵام دەڵێت "بۆ داهاتوو تەواو جیاواز دەبێت کارەکانم، پاشان ئەگەری زۆرە وازبهێنم لە میوزیک و گۆرانی، ناڵێم هەوادارانم دەخەمە ترس و دڵەڕاوکێیەوە و لە ئێستاشدا کۆمەڵێک بەرهەم و کاری نوێم ئامادەیە، دەمەوێت دەرفەتێک بە خۆم بدەم بۆ کاری نواندن و سینەما کە پێشتریش گرنگیم پێداوە"\

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©