پرۆگرامی ئێل چیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە کاتی گەڕانیدا بە ناو شاری مەدرید، گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی ڕیاڵ چاوی بە هاندەرانی یانەکەی کەوتوە و گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجامداون.
پرۆگرامەکە ئاشکرایکردووە، بەیڵ بەڵێنی بە هاندەرەکانی یانەکەیداوە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و هەوڵدەدات باشترین وەرزی لە ژیانی وەرزشی خۆیدا بەڕێبکات.
ڕاشیگەیاندوە، بەیڵ بەپەرۆشە بۆ دەستپێکردنەوەی وەرزێکی نوێ و دڵخۆشە جارێکیتر لە ژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی یاریدەکات و دەیەوێت متمانەی تەواوی ئەو ڕاهێنەرە بەدەستبهێنێت.