ماڵپەڕی healthline لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە بە چەند گۆڕانکارییەک لە خووەکانی ڕۆژانە وەک:
- ڕێککردنەوەی خەوت و ڕێگری کردن لە کەمخەوی کە هۆکارێکی زۆر بەربڵاوە بۆ دروستبوونی زیپکە
- کەم خواردنی شیرینی و چەوری
- پاکڕاگرتنی ڕوخسار و شوشتنی ڕۆژانەی
- بەکارنەهێنانی ئەو ماکیاژانەی کە لەگەڵ جۆری پێستتدا ناگونجێن
هەروەها ئاماژەی بە دوو گیراوەی سادە و سروشتیی کردووە بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار کە ئامانەن:
هەنگوین و دارچینی:
هەردوو کەرەستەکە دژە هەوکردن و بەکتریایە، دوو کەوچکی گەورە هەنگوین تێکەڵ بە کەوچکێکی بچوک دارچینی بکە، بەجۆرێک تێکەڵیان بکە وەک هەویر دەرچێت، گیراوەکە بدرێت لە ڕوخسار و ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاو لێبکرێتەوە.
سرکەی سێو:
سێ کەوچک سرکە تێکەڵ بە بڕێک ئاو بکرێت، چەند پارچەیەک لۆکەی تێبکرێت، لۆکەکان بخرێنە ئەو بەشانەی ڕوخسار کە زیپکەکەی پێوەیە، ماوەی پێنج بۆ ٢٠ چرکە پێوەی بێت و دواتر بە ئاو بشۆرێت، لە ڕۆژێکدا دوو جار ئەم کارە دووبارە بکرێتەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش، سرکە ئاوساوی و سوربوونەوەی پێست ناهێڵێت و ڕێگری لە دەرکەوتنی زیپکەی ڕوخسار دەکات.