لە یاریەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی 2022ی قەتەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرامبەر مۆنتینیگرۆ یاریکرد و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن یاریزانەکانیەوە هۆڵەندا لە خولەکەکانی 38 و 62 دو گۆڵیان لەڕێگەی مێمفیس دیبایەوە تۆمارکرد و لە خولەکەکانی 70 و 76 لەڕێگەی ڤیناڵدۆم و جاکبۆوە دوو گۆڵەکەی تریان تۆمارکرد.
لە یاریەکانی تریشدا فەڕەنسا و ئۆکرانیا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون، کرواتیاش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر سلۆڤاکیادا بەدەستهێنا.