بە پێی راپۆرتێکی پێرستی شارە ئارامەکانی ئاژانسی ئیکۆنۆمیست کە 60 شاری نێودەوڵەتی پلەبەند دەکات، کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک وەکو ئارامترین شاری جیهان دیاریکراوە کە لە کۆی 100 خاڵی پێشبڕکێی راپۆرتی ساڵانەدا 82.4ـی بەدەستهێناوە.

ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە هەریەکە لە ئاسایشی دیجیتاڵی، ئاسایشی تەندروستی، ژێرخانی ئابووری، ئاسایشی کەسی و بۆ ئەمساڵ ئاسایشی ژینگەییش زیادکرا، ئەو شارانە هەڵدەبژێرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بۆ چەندین ساڵ شارە ئاسیاییەکانی وەکو تۆکیۆ، سەنگافور و ئۆساکا بە بەردەوامی لووتکەی وڵاتە ئارامەکانیان گرتبوو، بەڵام بۆ ساڵی 2021 شارێکی ئەوروپی ریزبەندیی یەکەمی گرتەوە.

ئاسایش هەمیشە بووەتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ گەشتیاران، کاتێک دەیانەوێت بۆ شوێنێک گەشت بکەن، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا، جیهان زۆر شتی گۆڕاوە بەهۆی کۆرۆناوە و ئەو فاکتەرانەی کە دیاریدەکەن چ شوێنێک ئارامە گۆڕاون.

کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک لە ریزبەندی هەشتەمی ساڵی  2019 هاتە ریزبەندی یەکەمی لیستەکە کە ئەوەش بەپێی ئاژانسی ئیکۆنۆمیست بۆ ئاسایشی ژینگەیی و ئاسایشی کەسیی دەگەڕێتەوە کە "خاڵەکانی لە شارەکانی دیکەی جیهان زیاترن."

ریزبەندیی 5 شارە یەکەمەکان: 

1. کۆپنهاگن - دانمارک

2. تۆرێنتۆ - کەنەدا

3. سێنگاپوور

4. سیدنی ئوسترالیا

5. تۆکیۆ - ژاپۆن

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©