ئەمەریکا سزا داراییەکان لەسەر تاڵیبان کەم دەکات و رایدەگەیەنێت ئاسانکاریی دەکرێت بۆ گواستنەوە و مامەڵە داراییەکانی ئەفغانستان.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند, یەکەم مۆڵەتی رێگەپێدانی بازرگانی و گواستنەوەی کاڵا و دارایی بۆ تاڵیبان و گروپی حەقانی دەرکردوە بۆ ئەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە خێرخوازییەکان بتوانن هاوکارییە مرۆییەکانیان بگەیەننە ئەفغانستان.

تاڵیبان و گروپی حەقانی بەهۆی بەشدارییان لە کردەوەی تیرۆریستیدالە لیستی رەشی سزاکانی ئەمەریکادان بەڵام واشنتۆن رایگەیاندوە ئاسانکاری و لابردنی سزاکان لەسەر ئەو دو گروپە لە ئەفغانستان پەیوەندیی بە هاوکاریی مرۆیی خەڵکی ئەو وڵاتەوە هەیە بە تایبەت کە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاندوە 18 ملیۆن کەس لە ئەفغانستان پێویستیان بە هاوکاریی خۆراکی هەیە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©