ژنان، لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەیسلەندا سەرکەوتنێکى گەورەیان تۆمارکرد و بۆیەکەمجار لە مێژوى پەرلەمانى ئەو وڵاتەدا توانیان زۆرینەى کورسییەکان ببەنەوە.

بەپێى ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەیسلەندا، ژنان توانیویانە (33) کورسى پەرلەمانى لە کۆى (63) کورسى ببەنەوە، واتا بەڕێژەى (52%)ى زۆرینەى پەرلەمانى ئەو وڵاتە.

بەوەش، پەرلەمانى ئەو وڵاتە دەبێتە یەکەمین پەرلەمان لەسەر ئاستى ئەوروپا کە تێیدا ژنان زۆرینەبن و پێش پەرلەمانى سوید کەوتەوە کاتێک لە هەڵبژاردنى (2017) ژنان توانیان (47%)ى کورسییەکانى پەرلەمان ببەنەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا، لەنیا کەریم کچە کوردێکى دانیشتوى ئەیسلەندا توانى سەرکەوتن بۆ پەرلەمانى ئەو وڵاتە مسۆگەر بکات و ببێتە بچوکترین پەرلەمانتار.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©